گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تەندروستیی هەرێم پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا دەکات

2021.06.15 - 08:37
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەرێم پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم پێداچوونەوەی بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کرد و لەبارەی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنای ئەو کەسانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە بڕیارێکی دەرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان  (سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، هەروەک پێشتر ڕامانگەیاندبوو بۆ پێداچوونەوە بە ڕێکارەکان و گونجاندنی لەگەڵ هەڵومەرج و بارودۆخی ئێستای کۆڕۆنا لە جیهان و هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بڕیاردرا بە وەرگرتنی نموونە و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان كە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە لەڕێگەی دەروازە سنووریەكان و فرۆكەخانەكان ئەنجام دەدرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشکنینەکە ئەم کەسانە ناگرێتەوە:

 

١- ئەو هاوڵاتیانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت كەمتربێت لە ٤٨ كاتژمێر لەكاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.

 

٢- ئەو هاوڵاتیانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.