گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی و زانیاریی

توێژینەوەیەک: سپێرمی پیاو 200 ساڵ وەک خۆى دەمێنێتەوە

2021.06.14 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک: سپێرمی پیاو 200 ساڵ وەک خۆى دەمێنێتەوە

ناس کورد-
توێژینەوەیەکی زانستی نوێی ئاشکرای کرد، سپێرمی پیاو توانای هەیە ماوەی 200 ساڵ پارێزگاری لە تایبەتمەندییەکانی بکات و بەهیچ شێوەیەک تێک نەچێت و دووبارە بکرێتەوە ناو زێی مێینەوە ئەگەر بە شێوەیەکی زانستی لە بۆشایی ئاسماندا هەڵبگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی ژاپۆنی کە لە گۆڤاری "ساینس ئەدڤانسز"ی پزیشکی (14ی حوزەیرانی 2021) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، توانراوە لەڕێگەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر مشک ئەنجامێکی بێ وێنە بەدەست بهێنن لەبارەی مانەوەی تایبەتمەندییەکانی سپێرمی نێرینە بۆ ماوەیەکی دوردرێژ، ئەوەش لەڕێگەی عەمبارکردنی لەبۆشاییەکانی ئاسمان".


باس لەوەکراوە، ئەگەر هەیە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە لە داهاتوودا شۆرشێکی بەرفراوان لەبواری زانستی پزیشکی و بایلۆژیدا ڕووبدات.


بەپێی توێژینەوەکە کە لەلایەن سایاکا واکایاما، زانا لە زانکۆی (یاماچی) لە وڵاتی ژاپۆن ئەنجامدراوە، لەڕێگەی عەمبارکردنی سپێرمی مشک بە پرۆسەی (بەستن) لە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشاییەکانی ئاسمان، دەتوانرێت جارێکی دیکە ئەو سپێرمە بەستووانە بەکاربهێنرێنەوە و بخرێنە ناو زێی مشەکە مێنەکانەوە و دوای ماوەیەک دووگیان دەبن و بەچکەیان دەبێت.

أرشيفية.. الدراسة أجريت على السائل المنوي لمجموعة من الفئران
بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەوتیشکانەی کەلەبۆشاییەکانی ئاسماندا هەن کاریگەریی ئەرێنیان بووە لەسەر سپێرمەکان کەلەڕێگەی ژمارەیەک (کەپسولی) بچوکەوە عەمبارکراون، بەجۆرێک بەهیچ شێوەیەک نەگۆڕاون و پارێزگارییان لە تایبەتمەندییەکانی خۆیان کردووە.


توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێک لە سپێرمەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ و نۆ مانگ لە بۆشایی ئاسماندا عەمبارکراون و بەشێکی دیکەش بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک هەڵگیراون و هەندێکی تریشان نۆ مانگ دەبێت کە عەمبارکراوە.


لەوباریەوە واکامایا بەڕۆژنامەی "ئیندپێندنت"ی بەریتانی وتووە، "توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە سپێرمی گیانلەبەرەشیردەرکان دەتوانن لەکاتی عەمبارکردنیان لە بۆشاییەکانی ئاسماندا بۆ ماوەیەکی زۆر پارێزگاریی لەشێوە و جۆریان بکەن بەبێ ئەوەی تێک بچن".


وتیشى، "خانەی سپێرمی مشکەکان دوای ئەوەی لەدۆخی بەستنەوە چووەتەوە دۆخی ئاسایی خۆیان، جارێکی تر چالاک بوونەتەوە و توانراوە دووبارە بخرێنە ناو زێی مشکە مێینەکانەوە، دواتر دووگیان بن و بچەکەیان بێت".


واکامایا دەڵێت، "ئەو ئەنجامەی پێی گەیشتوون بێ وێنەیە، چونکە بۆمان دەرکەوتووە کەدەتوانرێت لەو ڕێگایەوە پارێزگاری لەسپێرمی مرۆڤ بکەین بۆ ماوەی زیاتر لە 200 ساڵ کە ئەوەش وادەکات مرۆڤ توانای ئەوەی هەبێت لە داهاتوودا پارێزگاری لەبوون و جۆرەکەی بکات ولەناو نەچێت".