ناس کورد-
دادگاى کەرکوک فەرمانى لەسێدارەدانى بۆ ژن و پیاوێک دەرکرد، دواى ئەوەى دانیاننا بە سەربڕینى ئەفسەرێکى کورد لە شارەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەفسەرەکە ناوى بەهجەت ئەنوەرە و ساڵێک لەمەوبەر و لەیەکەم رۆژى جەژندا تەرمەکەى بەسەربڕدراوى لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە گەڕەکى عەسکەرى کەرکوک دۆزرایەوە.
عامر نورى، وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک ئەمڕۆ دووشەممە بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، دادگاى کەرکوک ئەمڕۆ بڕیارى کۆتایی لەسەر دۆسیەى کوژرانى ئەو ئەفسەرە دەرکردووە، دواى ئەوەى ژن و پیاوێک بەتۆمەتى کوشتنى دەستگیرکرابوون و دانیان بەتاوانەکەیاندا نابوو.
وتیشى، "دادگا بڕیاریداوە بە لەسێدارەدانى بکوژانى ئەفسەرەکە".