ناس کورد-
ژمارەى توشبوون و مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق بەرزبوونەوەیەکى بەرچاویان بەخۆوە بینى، لەسەر ئاستى مردن سلێمانى لە پلەى یەکەمدایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوێترین ئامارى وەزارەتى تەندروستیی عێراق کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ (14ی حوزەیرانی 2021) پێنج هەزار و 40 توشبووى نوێ تۆمارکراوە، لەگەڵ 31 مردن، لەکاتێکدا دوێنێ سێ هەزار و 952 توشبوو، 15 مردن تۆماکرابوو.