گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندنى ماستەر لە زانکۆکانى هەرێم بە مەرج دەستپێدەکاتەوە

2019.06.17 - 18:52
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى ماستەر لە زانکۆکانى هەرێم بە مەرج دەستپێدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم، خوێندنى ماستەر لە زانکۆکانى کوردستان مەرجدار دەکات و ڕێنمایی نوێى بۆ دەردەکات. . بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەت بە سەرپەرشتی وەزیری خوێندنی باڵا، یوسف گۆران، بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەى خوێندنى ماستەر لە زانکۆکانى کوردستان، بەتایبەت بۆ ئەو بەش و کۆلێژانەى کە "پێویستى هەنوکەیى بازاڕى کارى کوردستانن". . ئاماژە بەوەشکراوە، کۆتایى ئەمساڵ خوێندنى ماستەر لە زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە، چەند ڕێنمایبەکی نوێش بۆ کردنەوەى خوێندنى ماستەر بۆ ساڵى خوێندنى 2019-2020 ڕادەگەیەندرێت. . لەبارەى خوێندن لە دەروەى وڵات بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى باڵا، ڕاگەیەندراوەکە باسى لەوەکردووە، لێره‌ به‌دواوه‌ خوێندكاران به‌پێی پلان و پێداویستى پسپۆڕى دەتوانن لە دەرەوەى وڵات بخوێنن، چونکە ژمارەیەکى زۆر داواکارى بۆ خوێندن لە دەرەوەى وڵات هه‌یه‌. . هەروەها بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ی له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ فه‌رمانبه‌رن و داوای مۆڵەتی خوێندنی باڵا دەکەن لە دەرەوە، داواکراوە وه‌زاره‌ته‌كان پلانه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پلاندان ڕه‌وانه‌ بكه‌ن، تا دواتر به‌پێی پلان و پێویستی پسپۆڕییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان مۆڵه‌ت بەو کەسانە بدرێت. . .