ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی بڕی 207 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەهۆشبەرەکان دەستگیرکران کە یەکێکیان مامۆستایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی (دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021) ، لەهەڵمەتێكی بەرفراوانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بۆ یەكەمجار لەهەرێمی كوردستان لە دوو پرۆسەی جیاوازدا دەست بەسەر بڕی 207 كیلۆ مادەی هۆشبەر لەجۆری هێرۆین و تلێاك گیرا.
ئاسایشی سلێمانی لەو هەڵمەتەیدا چەند تۆمەتبارێکیشی لەگەڵ ئەو بڕە مادە هۆشبەرەدا دەستگیرکردووە کە بازرگانی مادەی هۆشبەرن و ڤیدیۆی دانپێدانەکەشیان بڵاوکراوەتەوە.
ئەو سێ کەسە هەرسێکیان خەڵکی شاری دهۆکن و ئەوەی جێگەی سەرنجە کە یەکێکیان مامۆستایە.