گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری دارایی لەبارەی موچە و داهات ڕوونکردنەوە دەدات

2021.06.14 - 10:11
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی لەبارەی موچە و  داهات ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابوری و سەرۆکی لیژنەی چاکسازیی حکومەتی هەرێم بچنە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆببنەوە، ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵیت، دەربارەی پرسی هەنگاوەکانی چاکسازی و کێشەی موچەی فەرمانبەران و داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەکان ڕوونکردنەوەیان پێدەدەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان (دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ دوووشەممە، وەزیری دارایی و سەرۆکی لیژنەی چاکسازیی حکومەتی هەرێم دێنە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لیژنەی داراییدا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن." 

 

وتیشی، "تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، ڕوونکردنەوەدانە لەسەر هەنگاوەکانی چاکسازی لەم کابینەیەدا کە پێشتر چەند وەزیرێکی دیکەش بۆ ئەو مەبەستە ئامادەبوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لەوە هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لێبڕین و داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەکان دەکرێت و داوای ڕوونکردنەوە لە وەزیری دارایی دەکەن لەوبارەیەوە."