گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆشکى سپى بابەتى گفتوگۆ و دیدارى بايدن و ئەردۆغانى ئاشکرا کرد 

2021.06.13 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
کۆشکى سپى بابەتى گفتوگۆ و دیدارى بايدن و ئەردۆغانى ئاشکرا کرد 

ناس کورد- 

ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئەمەریکا ئاشکراى کرد، جۆ بایدن سەرۆکى وڵاتەکە لەسەر بارودۆخى سوریا و لیبیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا، کۆدەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جا سۆلیڤان ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا (13ى حوزەیرانى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەدا، جۆ بایدن و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزى لوتکەى هاوپەیمانى ناتۆ لە برۆکسل کۆدەبنەوە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، بابەتەکانى گفتوگۆى نێوانیان بارودۆخى ئەفغانستان، سوریا و لیبیا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و چین و ڕوسیا دەبێت.

 

سۆلیڤان جەختی لەوەش کردووەتەوە، سەبارەت بە ئەفغانستان تەرکیزى سەرەکى لەسەر گرەنتى مانەوەى باڵیۆزخانەى هەردوو وڵات و کارکردن لە کەشێکى ئارامدا دەبێت، هەروەها سەبارەت بە ڕوسیا ناکۆکى هەیە لەنێوان ڕوسیا و تورکیا لەسەر چەند خاڵێک.