گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەدوو هەفتەدا’’ دوا گرفتى بەردەم ناردنى پشکى هەرێم چارەسەر دەکرێت

2021.06.13 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
’’لەدوو هەفتەدا’’ دوا گرفتى بەردەم ناردنى پشکى هەرێم چارەسەر دەکرێت

ناس کورد-

 

بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لەماوەى دوو هەفتەدا دوایین گرفتى بەردەم ناردنى پشکى هەرێم کە پەیوەندى بەداهاتى خاڵە سنورییەکانەوە هەیە چارەسەر بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ نەبی ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى وتى "ئێستا شاندێکى چاودێرى دارایی عێراق لەهەرێمى کوردستانە وردبینى لەداهاتى خاڵە سنورییەکانى هەرێم دەکەن".

 

وتیشى "شاندەکە دەڵێن لە دوو هەفتەدا کارەکانیان تەواو دەکەن بۆ ئەوەى بزانن رێژەى مامناوەندى داهاتى خاڵە سنورییەکان چییە، بەڵام من پێموایە مانگێکیان پێویستە".

 

فازڵ نەبى دەڵێت، ئەوە دوایین گرفتى بەردەم ناردنى بەشە بودجەیە، ئەگەر دواى چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە بەغدا پاساوى دیکەى دروستکرد هەرێم دەتوانێت لە دادگاى فیدراڵى سکاڵا تۆماربکات.

 

لەگەڵ ئەوەشدا فازڵ نەبی پێیوایە، بەغدا پاساوێکى دیکەى ئامادەکردووە بۆ ئەوەى دواى چارەسەرى ئەو گرفتە بیهێننە پێشەوە، بەڵام ئامادەنەبوو وردەکاریی لەو بارەیەوە بدرکێنێت.

 

شاندى چاودێرى دارایی هەرێم ماوەى چەند رۆژێکە لەهەرێمى کوردستانە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەکۆبوونەوەى بەردەوامدایە بۆ وردبینکردن لەداهاتى نانەوتى، کە بەپێی یاساى بودجە دەبێت نیوەى داهاتەکە مانگانە رادەستى بەغدا بکرێت.