گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’وەکو بیست ساڵان بەدەردەکەوێت’

ئەلیسا بەبڵاوکردنەوەى چەند وێنەیەکى نوێى هەراى نایەوە

2021.06.13 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلیسا بەبڵاوکردنەوەى چەند وێنەیەکى نوێى هەراى نایەوە

ناس کورد-

ئەلیسا چەند وێنەیەکى نوێى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەگەڕێتەوە بۆ کارە هونەرییەکانى و بەشدارى فێستیڤاڵى وەرزەکانى ئەمساڵدا دەکات، هەوادارانیش لێى دەپرسن "وێنەکانت ڕاستەقینەن یاخود فۆتۆشۆپن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هونەرمەندى بەناوبانگى لوبنانى ئەلیسا (13ى حوزەیرانى 2021) لە هەژمارى ئینیستاگرامیدا چەند وێنەیەکى نوێى بڵاوکردەوە کە بەلاى ژمارەیەک لەچالاکوانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەجیاوازى دەردەکەوێت و هەوادارانیشى ئەوەیان پرسیوە، گۆڕانکارى زۆر لەدەم و چاویدا ڕویداوە وەکو بیستەکانى تەمەن بەدەردەکەوێت، ئایا ئەوە ڕاستیە یاخود فۆتۆشۆپە و یا نەشتەرگەرى جوانکارى کردووە؟.

 

ئەلیسا لەسەر وێنەکەى ئەوەشى ڕاگەیاندووە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و چالاکییە هونەرییەکانى کە لەفێستیڤاڵى وەرزەکاندا لە ڕیازدا ڕێکخراوە و بەیاوەرى وائیل کەفورى ئەستێرەى لوبنانى هاوڕێى بەشدارى تیادا دەکات و دەشڵێت، ڕۆژەکان دەگەرێنەوە بۆ ئەوەى هەوادارانى  لەڕیازدا  یەک بگرنەوە.

 

لەکۆمێنتى سەر وێنەکاندا ئەوەش هاتووە، کاتێک سەیرى وێنەکان دەکەیت یەکێکیان بۆ وێنەى کۆن دەگەرێتەوە و بەزۆرى لەو وێنانەى ئێستاى دەکات کە بەدەم و چاوێکى ترەوە دەرکەوتووە، بەتایبەت ئەو وێنانەى کە لە ئەلبومەکانى ساڵى 2002 بڵاوکراونەتەوە.

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Elissa (@elissazkh)