گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ملیاردێر و توندڕەو

دواى 12 ساڵ ناتەنیاهۆ کورسی سەرۆک وەزیرانى بە خوێندکارەکەى دۆڕاند

2021.06.13 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
دواى 12 ساڵ ناتەنیاهۆ کورسی سەرۆک وەزیرانى بە خوێندکارەکەى دۆڕاند

ناس کورد-

 

پەرلەمانى ئیسرائیل متمانەى بەخشى بە نافتالى بینیت بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى نوێ، بەوەش ماوەى 12 ساڵ دەسەڵاتى بنیامین ناتەنیاهۆ لەو پۆستەدا کۆتایی هات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەرلەمان کەمێک لەمەوبەر هەروەها دەنگیدا بە کابینەى حکومەتى  نوێی ئیسرائیل و لەکۆى 120 دەنگ 60 دەنگى بەدەستهێنا، کە لەلایەن هاوپەیمانێتییەکى نوێوە پێکهێنراوە، بەوەش پارتەکەى ناتەنیاهو لەپێکهێنانى حکومەت دورخرایەوە.

 

نەفتالى بینیت (49 ساڵ) ملیاردێر و خاوەنکارى پێشوو لە بوارى تەکنەلۆژیا لە گۆڕەپانى سیاسی ئیسرائیل ماوەیەک لەمەوبەر کێبڕکێی توندى لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆى مامۆستاى دەستپێکردو دواجار کورسییەکەى پێ چۆڵکرد.

 

بینیت پشت بە گوتارێکى ئاینى توندڕەو دەبەستێت و سەرۆکایەتى پارتى "یەمینا" و پشتیوانى کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان و لەخۆگرتنى بەشێک لە کەرتى غەزە بۆ سەر ئیسرائیل دەکات لەگەڵ سیاسەتى توند بەرانبەر ئێران، ئەوەش بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس.  

 

بینیت بڕیاریدا بچێتە پاڵ پارتى موستەقبەل بۆ پێکهێنانى حکومەتێک کە شوێنى حکومەتەکەى ناتەنیاهۆ بگرێتەوە. لەبەرانبەریشدا ناتەنیاهۆ بینیتى تۆمەتبارکرد بەوەى پابەندى بەڵێنەکانى نەبووە و پێکهێنانى حکومەتى لەو شێوەیەى بە "مەترسی" بۆ سەر داهاتووى ئیسرائیل ناوبرد.  

  

بینیت دەبێتە یەکەم سەرۆک وەزیرانى حکومەتێکى راستڕەوى ئاینى توندڕەو لەمێژوى ئیسرائیل دواى وەرگرتنى پێنج پۆستى وەزیرى لەناویاندا وەزارەتى بەرگرى لەساڵى 2020.  

  

بینیت کە بەشێوازى ئەمریکى بە ئینگلیزى قسەدەکات، پێشتر قوتابی ناتەنیاهۆ بوو، بەڵام ئێستا رەخنە لە حکومەت دەگرێت.  

  

سەرەڕاى ئەنجامى لاوازى حزبەکەى لەهەڵبژاردنى ئازاردا، بەڵام بینیت لەدانوستانەکانى پێکهێنانى هاوپەیمانیدا بۆ پێکهێنانى حکومەت بووە ناوێکى دیار.  

  

بینیت دەڵێت شارەزاییەکەى رێگەى پێدەدات ببێتە ئەو پیاوەى کە چارەسەرى ئابورى ئیسرائیل دەکات دواى کاریگەرییەکانى پەتاى کۆرۆنا. لەبانگەشەى هەڵبژاردندا بینیت پێششنیازى نمونەى سەنگافورەى کرد بۆ وڵاتەکەى کە پشت بە کەمکردەوەى باج و بیرۆکراتیەت دەبەستێت.  

  

ئەو کە پێشتر سەرباز بووە لەیەک تایبەتییەکان، بەشێک بوو حکومەتەکەى نانەتیاهو کە ساڵى 2018 شکستى هێنا، لەماوەى نێوان ساڵانى 2013 -2020 پێنج پۆستى وەزیرى وەرگرتووە.  

  

سەرەڕاى پێشینە ئاینیە توندڕەوەکەى، بینیت رێگر نییە لەتەوقەکردن لەگەڵ ژنان و وروژاندنى پرسی شوێنى ئاین لەدەوڵەت و بیروڕایەکى لیبراڵیانەى هەیە بۆ پرسەکان.