گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئامێرێکى ئەفسوناویى بۆ نەخۆشانى دڵ دروست کرا

2021.06.13 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئامێرێکى ئەفسوناویى بۆ نەخۆشانى دڵ دروست کرا

ناس کورد- 

زانایان ئامێرێکى نوێیان دروست کرد، کە دەتوانێت لێدانى دڵ ڕێک بخات، ئەویش بەهۆى ئەو ترپە کارەباییانەى دروستى دەکات، کە هاوکارى دەکات لە ڕێکخستنى لێدانى دڵ، قەبارەشى گونجاوە و لەژێر پێستەوە لەنزیک دڵ دادەنرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیمى پڕۆژەى CResPace بە سەرکردایەتى زانکۆى "باس"ى بەریتانى (13ى حوزەیرانى 2021) بڵاوی کردووەتەوە، تواتیویانە ئامێرێک پەرە پێ بدەن کە دەتوانێت لێدانى دڵى ئەو کەسانە ڕێک بخات کە کێشەى دڵیان هەیە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئامێرەکە لەگەڵ تۆڕێکى دەماریى دەستکردى بچوکدا کار دەکات بۆ ئەوەى بە باشتر لەگەڵ پێداویستییەکانى جەستە بگونجێت.

 

ئامێرەکانى ئێستاى ڕێکخستنى لێدانى دڵ، سەرەڕاى سودە زۆرەکەیان بەڵام ناتوانن بە تەواوەتى کارى پێویست بکەن، بەتایبەتى کاتێک دڵ لەکار دەوەستێت و ناتوانێت خوێن هەناردە بکات، هەروەها هەستەوەرەکانى زۆر جار ناتوانن بە تەواوەتى جوڵەکانى جەستەى نەخۆش بخوێننەوە، بۆیە سەرەڕاى ئەوەى مرۆڤایەتى سودێکى گەورەى لێ بینیوون بەڵام بەپێى پێویست نین.