گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پەرلەمان سێ پێشنیاز بۆ دابەزاندنى نرخى بەنزین رادەستى حکومەت دەکات

2021.06.13 - 19:16
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان سێ پێشنیاز بۆ دابەزاندنى نرخى بەنزین رادەستى حکومەت دەکات

ناس کورد-

لیژنەی سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى کورستان سێ پێشنیاز رادەستى حکومەت دەکات بۆ دابەزاندنى نرخى بەنزین، دواى ئەوەى نرخەکەى بەشێوەیەکى بەرچاو رووى لەبەرزبوونەوە کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گولیزار سندی پەرلەمانتارى پارتى و جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند، دەربارەی گرانبوونی نرخی بەنزین کۆدەبنەوە و چەند پێشنیارێک ئامادە کراون بۆ ئەوەی پێشکەشی حکومەت بکرێن بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخەکەى.

 

رونیشیکردەوە "پێشنیازەکان بریتین لە دابینکردنی نەوت بۆ پاڵاوگەکانی ناوخۆ، دەرکردنی کۆبۆن بۆ ئۆتۆمبێڵەکانی تاکسی و دەرفەتی ھێنانی بەنزین بۆ ھەموو کۆمپانییەکان فەراھەم بکرێت و قۆرخکاری نەمێنێت تا کاریگەریی لەسەر ھێنانی بەنزین لە دەرەوە ھەبێت."

 

گولیزار سندی باسى لەوەشکردووە، لەگەڵ حکومەت لەسەر خەت دەبن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی نوێ، ھۆکار زۆرن بۆ بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان و بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبووە.

 

ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە نرخى بەنزین لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەى زیاترى بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک نرخى لیترێک بەنزینى نۆرماڵ بۆ 700 دینار بەرزبووەتەوە و جۆرەکانى تریش 50 دیناریان چووەتە سەر، لەکاتێکدا لەعێراق نرخى لیترێک بەنزین بە 450 دینارە.  

  

لەماوەى دوو مانگدا ئەمە دووەم جارە نرخى بەنزین بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت و لەو ماوەیەدا نرخى لیترێک بەنزینى نۆرماڵ لە 575 دینارەوە بۆ 700 دینار بەرزبووەتەوە.