گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

رونکردنەوە لەسەر ’’هەڵوێستى وەزیرى دارایی عێراق لەبارەى پشکى هەرێمەوە’’ دەدرێت

2021.06.13 - 18:29
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوە لەسەر ’’هەڵوێستى وەزیرى دارایی عێراق لەبارەى پشکى هەرێمەوە’’ دەدرێت

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزیرى دارایی عێراق لە هەژمارکردنى پشکى هەرێم لە ئینفاقى فیعلى "هەڵەیکردووە" و قسەکەى لەو بارەیەوە زیاتر کاردانەوە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەى دوو رۆژە لەلایەن هەندێ سەرچاوەى پەرلەمانییەوە لەبەغدا و هەرێم قسەیەک بەناوى وەزیرى داراییەوە بڵاوکراوەتەوە لەبارەى نەناردنى پشکى هەرێم لە بودجە، بەپاساوى ئەوەى دواى هەژمارکردن دەرکەوتووە هەرێم قەرزاربار دەبێت.

 

شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق  ئەمڕۆ یەکشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، وەزیرى دارایی  بە "هەڵە" پشکى هەرێمى هەژمارکردووە لە ئینفاقى فیغلى و قسەکەى زیاتر کاردانەوە بووە.

 

رونیشیکردەوە "وەزیرى دارایی کە ئینفاقى فیعلى حساب دەکات دەبێت ئینفاقى فیعلى هەموو عێراق حساب بکات بە هەرێمیشەوە پاشان 12.67 ى ئەو بڕە بداتە هەرێم".

 

"ناکرێت ئینفاقى فیعلى هەموو عێراق حساب بکات بەبێ هەرێم بۆ نمونە لەوانەیە چوار بۆ پێنج ترلیۆن دینار بکات، 12.67ى بداتە هەرێم، ئەى ئەوەى هەرێم خۆ ئەویش هەر ئینفاقى فیعلییە، هەڵەکە لەوەدایە"، شیروان میرزا وایوت.

 

بەوتەى ئەندامەکەى لیژنەى دارایی، قسەکەى وەزیرى دارایی نەبووەتە رێگر لەبەردەم دانوستانەکان، چونکە دواى ئەو قسەیە چاودێرى دارایی بەغدا شاندى ناردووە بۆ هەرێم بۆ وردبینى داهاتى نانەوتى و خاڵە سنورییەکان.

 

دەشڵێت، وەزارەتى نەوتى عێراق هەڵویستى ئەرێنى بووە لەبارەى رێککەوتن لەگەڵ هەرێم "پێشبینى دەکەم دۆخەکە گەشبینانە بێت و گۆڕانکاریی دروستبووبێت".

 

هەفتەى رابردوو شاندێکى باڵاى حکومەتى هەرێم سەردانى بەغداى کردەوە بەمەبەستى رێککەوتن لەسەر میکانزیمى جێبەجێکردنى رێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا لەبارەى بودجە و پشکى هەرێمەوە، بەڵام هێشتا ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمەکە نەکراوە.