گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى كازمى و كۆمپانیاى سیمنسى ئەڵمانى لەبارەى دابینکردنى کارەباوە

2021.06.13 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى كازمى و كۆمپانیاى سیمنسى ئەڵمانى لەبارەى دابینکردنى کارەباوە

ناس کورد- 

سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ كۆمپانیاى سیمنس کۆبویەوە و هاریکارى نێوان هەردولا تاوتوێ کرا و جەخت لەسەر پەلەکردن لە دابینکردنى وزەى کارەبا بۆ هاوڵاتیان کرایەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسينگەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران (13ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردەوە، مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران پێشوازى لە کریستیان برۆک سەرۆکى کۆمپانیاى سیمنسى ئەڵمانى بۆ وزە و وەفدێکى یاوەرى کردووە، هەروەها هەڵسوڕێنەرى کارەکانى ئەڵمانیا لە عێراق ئامادە بووە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگەکانى جێبەجێکردنى نەخشە ڕێگەیەکى هاریکارى نێوان عێراق و کۆمپانیاکە کراوە، هەروەها باس لەو ڕێگایانە کراوە کە دێنە ڕێى جێبەجێکردنى.

 

بەپێى هەمان بەیاننامە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا کازمى هانى کۆمپانیاکەى داوە ئەو بەربەستانە تێپەڕێنێت کە لەبەردەم جێبەجێکردنى قۆناغى یەکەمى ڕێککەوتنەکە دروست بوون، هەروەها وەزارەتى کارەباشى ڕاسپاردووە بۆ ئەوەى بە خێرایى ڕێوشوێنى کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکە بگرێتەبەر، بەشێوەیەک کە بتوانرێت وزە بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت، بەشێوەیەکى کورت مەودا و دور مەودا.

 

نوسینگەى ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەش داوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر فراوانکردنى ڕێگەکانى کارکردن کراوە لەسەر وزەى خۆر و سەرجەم وزە نوێکانى تر، کۆمپانیاکەش بەڵێنى داوە کە پێشنیازى کرداریى لەو بارەیەوە پێشکەش بکات.

 

لاى خۆیەوە کریستیان برۆک جەختی لەوە کردووەتەوە، سیمنس شانازى بە پتەویى هاوبەشى لەگەڵ عێراق دەکات، متمانەشى هەیە کە لە قۆناغەکانى جیبەجێکردنى بەرنامەکانیان پەلە دەکرێت، بەتایبەتى کە ئێستا قۆناغى یەکەم لە تەواوبوندایە.