ناس کورد-
پڕۆژەى بودجە جارێکى تر لە وەزارەتى دارایی هەرێمەوە رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کرایەوە، دواى ئەوەى پێشتر ئەنجومەنەکە پڕۆژەى گەڕاندەوە وەزارەتەکە بۆ گۆڕانکاریکردن تێیدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم کە داوایکرد ناوى نەهێنرێت ئەمڕۆ یەکشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، پڕۆژەکە ئێستا لە وەزارەتى داراییەوە رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کراوە بەمەبەستى تاوتوێکردنى.
وتیشى هێشتا دیار نییە پڕۆژەکە کەى پەسەند دەکرێت بۆ ئەوەى رەوانەى پەرلەمانى کوردستان بکرێت.
کۆتایی ئایارى 2020 ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان پڕۆژەى بودجەى گەڕاندەوە وەزارەتى دارایی بۆ ئەنجامدانى گۆڕانکاریی، دواى کەمتر لە مانگێک لە رەوانەکردنى پڕۆژەکە لەلایەن داراییەوە بۆ حکومەت.
پڕۆژەى بودجەى 2021 ى هەرێم یەکەم پڕۆژەى بودجەیە دواى هەشت ساڵ لە نەبوونى بودجە و وادەى گەیشتنیشى بەپەرلەمان دوا کەوتووە و دیار نییە کەى رەوانە دەکرێت.
زیاد جەبار سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان پێشتر بە "ناس کورد" ى راگەیاندبوو، پڕۆژەکە لەلاى وەزارەتى داراییە دواى ئەوەى پێشتر رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کرابوو، بەڵام نازانن هۆکارى گەڕاندنەوەى چییە، بەڵام ئەوە رێوشوێنێکى ئاساییە.
وتیشى "ئێمە چاوەڕوانى گەیشتنى پڕۆژەکەین بەپەرلەمان و لەوادەى خۆى دواکەوتووە".