گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر

کۆمسیۆن لەبارەى دیاریكردنی كارمەندانی سەر سندوق ڕوونکردنەوە دەدات

2021.06.13 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن لەبارەى دیاریكردنی كارمەندانی سەر سندوق ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق وادەیەکى دیاریکرد بۆ ئەو کاندیدانەى کە دەیانەوێت لە پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە بکشێنەوە و دەڵێت، کارمەندانی سەر سندوق لەلایەن نوسینگەی پارێزگاکانەوە هەڵدەبژێردرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە هەفتانە بڵاوى دەکاتەوە و کۆپیەکى بەدەستى "ناس کورد" گەیشتووە (13ى حوزەیرانى 2021)، کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاندووە، بۆ تەواوکردنى گرێبەستى فەرمانبەران لەگەڵ کۆمسیۆندا بۆ ماوەی یەک ڕۆژ، کۆمسیۆن لیژنەى لاوەکى لە نوسینگەى پارێزگاکان هەڵبژاردووە و ئەوان سەرپشکن لە هەڵبژاردنى فەرمانبەرانى سەر سندوق ئەوانەى کە داواکارییان پێشکەش کردووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ڕێز و سوپاس لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بۆ ئەوانە دیاری دەکرێت، ئەوەش سەربارى پێدانى پاداشت پێیان کە دواتر کۆمسیۆن بۆیان دیارى دەکات.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، کۆمسیۆن ڕەزامەندى لەسەر ئەو کاندیدانەش پیشان دەدات کە دەیانەوێت بکشێنەوە چ سەربەخۆن یاخود لەچوارچێوەى هاوپەیمانێتیەکاندا تۆمارکراون بە مەرجێک کاریگەرى نەکاتە سەر کۆتاى ژنان لە لیستەکاندا و تا ڕۆژى 20ى ئەم مانگە بۆ وەرگرتنى داواکارى کیشانەوەى کاندیدەکانیش دیارى کراوە.