گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگە

وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیاکان: ئەم گۆڕانییە بڵاومەکەنەوە

2021.06.13 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیاکان: ئەم گۆڕانییە بڵاومەکەنەوە

ناس کورد-

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم داوا لە میدیا بینراو و بیستراوەکان دەکات گۆرانی (سێوە سور)ی هونەرمەند (تەها قادر) بڵاونەکەنەوە چونکە "چەند وشەیەکی بەکارهێناوە کە هیچ مانایەکیان نییە و لەڕووی زمانەوانییەوە هیچ پەیوەندییەکی بە زمانی سریانییەوە نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی ڕۆشنبیری لە نوسراوێکدا کە ئەمرۆ یەکشەممە (13ی حوزەیرانی 2021) دەریکردووە دەڵێت، ئەو گۆرانییە "بە مەبەستی سوکایەتیکردن و ناوزڕاندن بەکاردەهێنرێت دژی زمان و گەلی کلدانی سریانی ئاشوری و ئەوەش ناڕەزایەتی ئەوان و سەدان کەسی تری لە ناوەوە و دەرەوى وڵات لێکەوتووەتەوە."

 

بۆیە وەزارەت داوا لە گشت میدیا بیستراو و بینراوەکان دەکات ئەو گۆرانییە بڵاونەکەنەوە، قەدەغەکردنەکەش لەسەر سکاڵای سەنتەری ڕۆشنبیری دیانا بووە.

No photo description available.