ناس کورد-
شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی لە هەولێر سەردانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمیان کرد و جەختیان کردەوە لە "پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ئەنجومەنەکە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا (13ی حوزەیرانی 2021) دەڵێت، به‌نگین قاسم محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نەکە پێشوازی له شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی كرد به سه‌رۆكایه‌تی داربی پارلامانت، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی و ئابوری له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له كوردستان.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، شاندی ئه‌مریكی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه "ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌نێوان هه‌ردوولا بوو سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت وه‌ك دادگای تایبه‌ت به تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعش و مافه‌كانی مرۆڤ و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ئافره‌تان."
دەشڵێت، "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بۆچوون و تێبینی و سه‌رنجی خۆیان سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌مریكا به گرنگییه‌و ده‌ڕوانێته كاروباری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان و له‌و ڕووه‌شه‌وه هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌رز ده‌نرخێنن."
ڕاگەیەنراوەکەى ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم دەشڵێت، سەرۆکى ئەنجومەنەکە وتوویەتی "ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و سه‌روه‌ربوونی یاسایه له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به وردی وه‌ڵامی تێبینی و سه‌رنجه‌كانی شاندی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه‌و گوتیشی كه ئه‌و پرسانه جێی بایه‌خی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رین و بۆ جێبه‌جێ كردنیشیان له هیچ هه‌وڵ و هه‌نگاوێك درێغی ناكه‌ن".