گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا

چوار شەپۆلی یەک لەدوای یەکی گەرما ڕوو لە عێراق و هەرێم دەکات

2021.06.13 - 13:20
App store icon Play store icon Play store icon
چوار شەپۆلی یەک لەدوای یەکی گەرما ڕوو لە عێراق و هەرێم دەکات

ناس کورد-

کەشناسێکی شارەزای عێراقی پێشبینی دەکات ئەمساڵ چوار شەپۆلی توندی گەرما ڕوو لە عێراق و هەرێم بکەن و دەڵێت، لە 10 ڕۆژ کۆتایی ئەم مانگە شەپۆلی یەکەم دەگات و پلەکانی گەرمان دەچنە 50 پلەی سەدی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

واسق سەلامی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسی (13ی حوزەیرانی 2021) لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ و سبەی کەشی هاوینەی ئاسایی بەردەوام دەبێت، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیدا پلەکانی گەرما زۆر بە کەمی بەرزدەبنەوە، بەڵام هەر لە تێکراکانی خۆیان دەمێننەوە".

 

وتیشی، "لە 10 ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگەدا، یەکەم شەپۆلی گەرما ڕوو لە عێراق دەکات و سەرەتای ئەو شەپۆلەش لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیدا دەست پێی دەکات و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوریی عێراق بەربەستی 50 پلەی سەدی تێپەرێنێت".

 

بەوتەی ئەو کەشناسە عێراقییە، "لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا عێراق ڕووبەروی چوار شەپۆلی گەرما دەبێتەوە، یەکەم شەپۆلیان لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا ڕوودەدات و لە مانگی تەموزدا شەپۆلێکی ترڕوودەدات و دووشەپۆلی دیکەش لە مانگی ئابی داهاتوودا ڕوو دەدات".

 

کەشناسە عێراقییەکە دەشڵێت، "بەگوێرەی نەخشەکانی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت ماوەی هەر شەپۆلێک لەو شەپۆلانە لەنێوان چوار بۆ شەش ڕۆژ بەردەوام بێت".