گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

تەندروستیی چۆنە و چی دەڵێت؟

یەکەم پەیامی ئێریکسن دوای ڕزگاربوونی لە مردن

2021.06.13 - 10:52
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم پەیامی ئێریکسن دوای ڕزگاربوونی لە مردن

ناس کورد-

لەدوای لە هۆشخۆچوونی و دروستبوونی مەترسیی لەسەر ژیانی، کریستیان ئێرکسنی ئەستێرەی دانیمارکی و یانەی ئینتەرمیلان نامەیەکی بۆ هاوڕێکانی ناردووە و دڵنیایی داوە لە باشبوونی تەندروستی و هیوای گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان خواستووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو 12ی حوزەیرانی 2021، لە یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی دانیمارک و فنلەندا، لە خولەکی 40ی یارییەکەدا کریستیان ئێریکسنی ئەستێرەی دانیمارکی لە یاریگەدا کەوت و لە هۆش خۆی چوو و ئەوەش خەمبارییەکی گەورەی لای هاندەرانی تۆپی پێ لە جیهاندا دروست کرد.

 

لەنوێترین زانیارییدا لەبارەی تەندروستیی یاریزانەکەوە، پیپی مارۆتای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئینتەمیلان ڕایگەیاند، لەئێستادا ئێریکسن تەندروستیی جێگیرە و زۆر باشترە لە پێشتر.

 

مارۆتا ئەوەی ئاشکراکردووە، ئێریکس نامەیەکی بۆ گروپی تایبەت بە یاریزانانی یانەی ئینتەرمیلان ناردووە و دڵنیایی داوە لە جێگیریی تەندروستیی و ئارەزووی زوو گەڕانەوەی بۆ یاریکردن کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دیمەنی کەوتنی ئێریکسنمان لە شاشەکانەوە بینی، هەموومان دەترساین و دیمەنەکان زۆر ناخهەژێن بوون، بەڵام خۆشبەختانە بە باشی کۆتایی هات و دەمەوێت بڵێم کە ئەو ئێستا زۆر باشە."

 

لەبارەی وردەکاریی ئەو دۆخەی بەسەر ئێریکسندا هات کە بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان جەڵتەی دڵ بووە، مارۆتا وتوویەتی، "نامەوێت بچمە ناو وردەکارییەوە، چونکە یاریزانەکە لەژێر چاودێریی پزیشکەکانی دانیمارک دایە و باشترە ئەوان ڕوونکردنەوە بدەن."