گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

2021.06.13 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، ئاگاداریی سەرجەم بەڵێندەر و کۆمپانیاکان دەکاتەوە لە هەبوونی تەندەری پڕۆژەیەک و هەر بەڵێندەر و کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوانی وەزارەتەکە بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

 

بانگهێشتی گشتی

كه‌مكردنه‌وه‌ی نهێنی/ ژماره‌(4-2021)تەندەری پرۆژەی (دابین کردنی کەل و پەل بۆ سیستەمی زانیاری بەرێوەبردنی خانەنشینی ئەلیکترۆنی)

                                  كه‌مكردنه‌وه‌ی كراوه‌

ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەر و کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە تەندەری پرۆژەی ناوبراو لە سەرەوە هەیە، لە سەر بوودجەی ئاسایی یە جا هەر بەڵێندەر و کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە با سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان/بەرێوەبەرایەتی ژمێریاری بکات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر، بەرامبەر به‌(١٠٠,٠٠٠) سەد ھەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی، و کرێی بڵاو کردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێت.

زانیاری:-

1 - فرۆشتنی تەندەر لە ڕێکەوتی (١٣/٦/٢٠٢١) دەست پێدەکات تا رێکەوتی(٢٤/٦/٢٠٢١) رۆژانە لە کاتژمێر (٩)ی سەر لە بەیانی تا (١٢)ی نێوەرۆ.

 

2 - ڕۆژانی گەراندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا رێکەوتی (٢٧/٦/٢٠٢١) رۆژی یەک شەممە کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نێوەرۆ.

 

3 - رۆژی کردنەوە و ئاشکراکردنی تەندەر لە هەمان رۆژ کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نێوەرۆ دەبێت، وە لە کاتی پشووی فەرمی دا دوا دەخرێت بۆ رۆژی دواتر.

 

4 -  ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە (30) رۆژی تەقویمی یە.

 

مەرجەکان:-

- پێویستە ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرانەی بەشداری دەکەن ئەستۆپاكی و پشتگیری باجی دەرامەتی نوێ کراوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بهێنێت .

 

- تەواوی لایسنسەکان ئۆریجیناڵ بن (Original Window).

 

- ژمارەی (Part Number Or Serial Number) دەبێت دیاری بکرێت.

 

-  سێرتیفیکەیتی کۆمپانیای سەرەکی(Original purchase certificate from vendor) پیشان بدرێت.

 

- ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی كە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێت دەبێت گەرەنتی یەک ساڵی گشت کەل و پەلەکان بكات.

 

-  ماوەی كار كردووی تەندەرەكان (مدە نفاژ العگا‌وات) (٩٠)  نەوەت رۆژە لەرۆژی کردنەوەی تەندەرەکان دەست پێ دەکات.

 

- پێشكەش كردنی نرخ دەبێت بە پارەی نوێ چاپی عێراقی(دینار عێراقی) بێت.

 

- گشت باجێك  و رسوماتێك لە ئەستۆی ئەو ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرە دەبێت کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێـت.

 

- خەرجی گواستنەوە و دامەزراندنی (Installation Software and Hardware) کەل و پەلەکان لە ئەستۆی ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرە دەبێت کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێـت، وە شوێنی وەرگرتنی (استلام)ی کەل و پەلەکان لە لایەن وەزارەتەوە دیاری دەکرێت.

 

- دەسەڵاتی گرێبەست کردن پابەند نییە بە کەمترین نرخی تەندەر.

 

- كۆمپانیا و بەڵێندەر دەبێت پابەند بێـت بە گشت رێنماییەکانی ژمارە (٢ ساڵی ٢٠١٦) وەزارەتی پلان دانان  تایبەبە گرێبەستە گشتییەکان.