گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

16 پزیشک و هاوڵاتی کوژران

هەسەدە لەبارەى تێوەگلانی لە بۆردومانەکەى نەخۆشخانەی عەفرین ڕوونکردنەوە دەدات

2021.06.13 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە لەبارەى تێوەگلانی لە بۆردومانەکەى نەخۆشخانەی عەفرین ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبێت لەو بۆردومانەى کرایە سەر نەخۆشخانەی گشتیی شاری عەفرین و بەهۆیەوە 16 کەسی مەدەنی کوژران کە پزیشکێک و سێ کارمەندی نەخۆشخانەکەی تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەد) ڕایگەیاند، "بە هەموو شێوازێک ڕەتی دەکەینەوە کە هێزەکانمان بەرپرس بن یاخود دەستیان هەبێت لەو هێرشە کارەساتبارەی کرایە سەر نەخۆشخانەی عەفرین، ئێمە هەست بە خەمێکی قوڵ دەکەین بۆ لەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی و بەبێ سڵکردنەوە ئیدانەی دەکەین، بەئامانجگرتنی نەخۆشخانەکانی پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە."

 

دوێنێ شەممە، نەخۆشخانەی گشتیی شاری عەفرین ڕووبەڕووی تۆپباران بوویەوە، بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوری، 16 کەس کوژراون کە 11یان مەدەنین.

سوريا.. مقتل 16 بينهم نساء بقصف استهدف مستشفى في عفرين

لەناو کوژراواندا پزیشکێک و سێ کارمەندی نەخۆشخانە و سێ ژن و منداڵێک هەن، بەپێی ڕوانگەی سوری، سەرچاوەی تۆپبارانەکە لە ناوچەکانی باکوری پارێزگای حەلەبەوە بووە کە هێزەکانی ڕژیمی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتی تێدایە.

 

لەلایەکی ترەوە، کۆمەڵەی پزیشکیی سوری-ئەمریکی کە ڕێکخراوێکی مرۆییە و هاوکاری کەرتی تەندروستی دەکات لە ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆندا دەڵێت، نەخۆشخانەی شیفا لە عەفرین بە دوو موشەک بۆردومان کراوە.

 

 هەر بەپێی ئامارەکان، چوار کارمەندی تری نەخۆشخانەکە بریندار بوون و بەشی نۆرینگەی دەرەکی و بەشی منداڵبوون بە تەواوەتی خاپوور بوون.