گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بێژەرێکی ئەمریکی بۆ پوتین: ئایا تۆ بکوژیت؟ بزانە وەڵامی چی دەبێت!

2021.06.13 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
بێژەرێکی ئەمریکی بۆ پوتین: ئایا تۆ بکوژیت؟ بزانە وەڵامی چی دەبێت!

ناس کورد-

بێژەرێکی ئەمەریکی فلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیا توشی شۆک دەکات کاتێک لێی دەپرسێت "ئایا تۆ بکوژیت؟"، ئەویش بە زەردەخەنەیەکەوە دەڵیت، "ئەو وەسفە زۆر لە هۆڵیودا باوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فلادیمێر پوتین (13ی حوزەیرانی 2021) لە چاوپێکەوتنیکدا لەگەڵ کەناڵی NBCی ئەمریکی لە وەڵامی پرسیارێکی بێژەرەکەدا بەوەى ئایا ئەو بکوژە، ناوبراو دەڵێت، "لە ماوەی حکومی مندا، بە تەواوەتی ئاشنا بووم بەو هێرشانەى دەکرێنەسەرم، لە هەموو لایەکەوە و بە پاساوی جیاجیا، بەڵام هیچ کات بەلامەوە سەیرنەبووە و توشی شۆکیان نەکردووم".

 

وتیشی، "زاراوەی بکوژ، وەک زاراوەی "جومگەبەهێز"ـە کە زۆر لە هۆڵیودا باوە".

 

سەرۆکی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشکردووە، "جۆبایدن زۆرجیاوازترە لە ترەمپ، بایدن هەموو تەمەنی لە سیاسەتدا تەواو کردووە، بۆیە لەو بڕوایەدا نیم بە ئاسانی بڕیاری بەپەلە و سەرپێی بدات".

 

لە چاوپێکەوتنەکەدا پوتین وەسفی دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، "کەسێکی بێ وێنە بوو، بەڕاستی خاوەن سەلیقە و بەهەرمەندبوو".

 

پوتین ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئەمەریکا لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا خراپترین ئاستی تۆمارکردووە".

 

مانگی ئازاری ڕابردوو لە میانەی چاوپێکەوتنیکیدا لەگەڵ یەکێک لەکەناڵە ئەمەریکییەکان بایدن وتی، "پوتین بکوژە و دەبێت باجی ئەوەبدات"، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ دەستێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.