گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆی نەبەستنی دەمامک سەرۆکی وڵاتێک سزا درا

2021.06.13 - 09:06
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی نەبەستنی دەمامک سەرۆکی وڵاتێک سزا درا

ناس کورد-

بەهۆی نەبەستنی دەمامک و پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، جایێر بۆڵسۆنارۆی سەرۆکی بەڕازیل و کوڕەکەی دوو بەرپرسی باڵای دیکە بە بژاردنی بڕێک سزادران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی "فرانس پرێس" (یەکشەممە 13ی حوزەیرانی 2021) ڕۆژی شەممە 12ی حوزەیران، بۆڵسۆنارۆی سەرۆکی بەڕازیل لە شاری ساوپاولۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی هەزاران ماتۆڕسوار لەشاری کرد و پێشڕەوی ماتۆڕسوارەکانی کردووە.

 

بەگوێرەی فرانس پرێس، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و نەبەستنی دەمامک دەسەڵاتدارانی شاری ساوپالۆ سزایان بەسەر هەریەک لە بۆڵسۆنارۆی سەرۆکی بەڕازیل و کوڕەکەی و وەزیری ژێرخان و ئەندامێکی کۆنگرێسدا سەپاندووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سزای هەریەک لە سەرۆکی بەڕازیل و بەرپرسەکانی دیکە بریتییە لە پێبژاردنی هەریەکێکیان بە بڕی 108 دۆلار

 

پێشتر جواو دۆریای حاکمی شاری ساوپاولۆ و ڕکابەری سیاسیی بۆڵسۆنارۆ، هۆشداری ئەوەی دابوو کە سزای سەرۆکی وڵاتیش دەدەن ئەگەر پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی بۆڵسۆنارۆ بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لەسەرجەم ناوچەکانی بەڕازیل کۆبوونەوە ڕێکدەخات وەک ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی.