گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پێشنیازی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کورد دەکرێت

2021.06.12 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیازی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کورد دەکرێت

ناس كورد-

لە کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، حەلبوسی پێشنیازی ئەوەی بۆ تاڵەبانی کردووە کە لە کابینەی داهاتوودا، پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ یەکێتی بێت و پۆستی سەرۆک کۆماریش بۆ سوننە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بافڵ تاڵەبانی ( 12ی حوزەیرانی 2021)  لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی (شەرقییە)ی عێراقی ڕایگەیاند،"  لە کۆبوونەوەکاندا باسی خواستی پێکهاتەی سونە کراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق".

 

ڕوونیشیکردەوە، " حەلبوسی  ئەوە پێشنیازەی لەکۆبوونەوەکاندا خستووەتەڕوو، بەڵام پێمان وت، ئێمە دەتوانیین لەڕێگەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە باشتر خزمەت بە هاوڵاتیانی عێراق بکەین".

 

جەختیشیکردەوە، " یەکێتی نیشتمیانیی کوردستان پێی باشە پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ پێکهاتەی شیعە بێت و پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ سونە و سەرۆکایەتی کۆماریش بۆ کورد بێت، ئێمە ئەوپرسەمان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان تاووتوێ کردووە".

 

هاوکات تاڵەبانی جەختیلەوەشکردووەتەوە، کە دەبێت هەڵبژاردنەکانیی داهاتوو پاک و بێگەرد بێت و دوور بێت لە دەستی ساختەکاریی.