گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەرپرسێکی باڵای حکومەت نوێترین زانیاریی لەبارەی لابردنی لێبڕینی موچە ئاشکرادەکات

2021.06.12 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی باڵای حکومەت نوێترین زانیاریی لەبارەی لابردنی لێبڕینی موچە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و وەبەرهێنان رایگەیاند، ئەگەر بەغدا پارەش بنێرێتناتوانن بڵێن، بەدڵنیایی لێبڕینی موچە کۆتایی پێدێت، دەشڵێت، هەموو بڕیارەکانی حکومەت بە لێبڕینی موچەشەوە پارتی و یەکێتی و گۆڕان بە هاوبەشی دەیدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و وەبەرهێنان (شەممە 12ی حوزەیرانی 2021) لە بەرنامەی تاووتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "ئەگەر بەغدا پارەش بنێرێت ناتوانین بڵێین %100 لێبڕینی موچە کۆتایی پێ دێت و بەپێی داهاتی بەردەستی خۆمان و پارەکەی بەغدا بڕیار لەسەر موچە دەدەین بێ لێبڕین."

 

سەبارەت بە ڕەخنەکانی یەکێتی و گۆڕان لە حکومەت، حەملان ئاماژەی بەوەکرد، " ئەو شەڕەی حزبە بەشدارەکانی حکومەت لە پەرلەمان دەیکەن لە ئەنجومەنی وەزیراندا نییە، هەموو بڕیارەکان بە لێبڕینی موچەشەوە پارتی و یەکێتی و گۆڕان بە هاوبەشی دەیدەن."

 

لەبارەی نەگەڕانەوەی داهاتی سلێمانی بۆ خەزێنەی حکومەت، ڕێباز حەملان ئەوەی خستەڕوو، "ئەم مانگە سەرجەم داهاتی ناوخۆی سلێمانی نەگەڕایەوە بۆ خەزێنەی گشتی."

 

لەبارەی داهاتی نەوتیشەوە باسی لەوەکرد، " ڕاستە نەوتی دەفرۆشین و نرخی بەرزبووەتەوە، بەڵام بەڵام تەواوی داهاتەکەی بۆ موچە نییە و دەبێت قەرزی لێ بدەینەوە، چونکە مانگانە مانگانە 253 ملیۆن دۆلار قەرز دەدەینەوە."