گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسی: شەپۆلێکی بەهێزی خۆڵبارین بەڕێوەیە

2021.06.12 - 22:56
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی: شەپۆلێکی بەهێزی خۆڵبارین بەڕێوەیە

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

دەستەی کەشناسیی عێراق هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارینی بەهێزی بۆ عێراق ڕاگەیاند و کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، بەپێی دوایین نەخشەکانی کەشناسی و چاودێریی دەزگاکەیان، کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر هەرێم زۆر لاوازدەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ( شەممە 12ی حوزەیرانی 2021)  لەڕاگەیەندراوێکد ڕایگەیاند، " پێشبینی دەکرێت دوای نیوەڕۆی سبەی (یەکشەممە) شەپۆلێکی توند و چڕی خۆڵبارین لە بیابانەکانی وڵاتی سعودیەوە ڕوو لە عێراق بکات".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "شەپۆلەکە پارێزگاکانی واسیت، میسان، زیقار و بەسرە دەگرێتەوە و خێرایی با-ش دەگاتە نزیکەی 90 کیلۆمەتر لەکاتژمێریکدا".    

 

لەوبارەیەوە ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلرزەزانیی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" ڕاگەیاند، "ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت" .

 

وتیشی، "بەگوێرەی چاودێری کەشناسیی هەرێم و ئەو نەخشانەی کە لە بەردەستدان پێشبینی ناکرێت ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە بگاتە ناوچەکانی هەرێم،  بەڵکو تەنها ئەو ناوچانە دەگەرێتەوە کە دەمی باکە ڕوویان تێدەکات کە ئەوەش  با-ی باکوری خۆرئاوایە".