ناس کورد-
لە بۆردومانێکدا بۆ سەر نەخۆشخانەیەکى شارى عەفرین لە سوریا، 16 کەس گیانیان لەدەستدا کە ژمارەیەکیان پزیشک و کارمەندى نەخۆشخانەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕوانگەى سوریى بۆ مافەکانى مرۆڤ (12ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، بۆردومانى نەخۆشخانەیەکى عەفرین کراوە و بەهۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕونیشکراوەتەوە، نەخۆشخانەکە ناوى "الشفاء"ە و ژمارەیەکیش بریندارن و تیمەکانى فریاگوزارى سەرقاڵى دەرهێنانەوەى بریندارەکانن لەژێر داروپەردووى ڕووخاوى نەخۆشخانەکەدا.
ڕوانگەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، لەناو قوربانیەکان پزیشکێک و 3 ژن لە تیمى پزیشکى و 3 ژنى تر و منداڵێک و سەرکردەیەکى گروپە چەکدارەکانیان تێدایە، ئەگەریشى هەیە ژمارەى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە زیاد بکات، چونکە برینى ژمارەیەک لە بریندارەکان سەختە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانى تر.