گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ڕێککەوتنی یەکێتی و لایەنە عێراقییەکان بۆ هەڵبژاردن ڕوونکردنەوە دەدات

2021.06.12 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ڕێککەوتنی یەکێتی و لایەنە عێراقییەکان بۆ هەڵبژاردن ڕوونکردنەوە دەدات

 ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، تائێستا بە فەرمی لەگەڵ هیچ لایەنێکی عێراقی نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە، بەڵام ئامانجیانە لەگەڵ ئەو لایەنانە ڕێککەوتن بکەن کە بۆچوونی هاوبەشیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاوسەرۆکی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "شەرقییە نیوز" ڕایگەیاندووە، "لایەنە عێراقییەکان ڕەفیقی ئێمەن و هەر ڕەفیقی ئێمە ئەبن، بەڵام تائێستا لەگەڵ هیچ لایەنێکیاندا ڕێککەوتنمان نەکردووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجمانە لەگەڵ ئەو لایەنانە رێککەوتن بکەین کە بۆچوونی هاوبەشمان هەیە لەگەڵیاندا."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە بڕوامان بەوە هەیە کە حەق نییە یەک ئاڕاستە نوێنەرایەتی هەموو لایەنەکانی دیکە بکات، واتە پێمانوایە حەق نییە یەک گروپ نوێنەرایەتی هەموو شیعەکان بکات، یاخود یەک گروپ نوێنەرایەتی هەموو کورد بکات، بەڵکو پێمانوایە سەرکەوتووترین ڕێککەوتن ئەوەیە کە زۆرترین لایەن کۆبکاتەوە لەژێر چەترێک."

 

جەختیشیکردەوە، "ئامانجمان ئەوەیە بەو ڕۆحییەتەوە بچینە ناو ئەم هەڵبژاردنەوە."