ناس کورد-
سەربازێکى عێراقى توانى چەکێکى ئۆتۆماتیکى دروست بکات کە بە وایەرلێس کاردەکات و بەهۆى ئەوەشەوە پلەى بەرزکرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى ناوخۆى عێراق (12ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا سەرۆک ئەرکانى سوپا فەرمانى کردووە بە پلە بەرزکردنەوەى سەربازێکى سوپا، ئەوەش بەهۆى ئەوەى چەکێکى ئۆتۆماتیکى دروستکردووە کە بە وایەرلێس کاردەکات.
ئەوەش هاتووە، ئەو سەربازە چەکەکەى بە هەوڵ و ماندوبوونى خۆى دروستکردووە و ناوى "موهەند ئوسامە غەریب"ە و لە فیرقەى 11ى سوپا سەربازە.
بەپێى هەمان بەیاننامە، بەپێى فەرمانەکە دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکى تر تا سود لە شارەزاییەکەى وەربگیردرێت، سەرەڕاى ئەوەش پلەى ئەو سەربازە بەرز کراوەتەوە بۆ پەلەیەکى سەرووتر.