ناس کورد-
بەهۆی دواکەوتن بۆماوەی 50 خولەک لەئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵی بەیانی لەمەزگەوتی پێغەمبەر لەشاری مەدینە، بەڕێوبەری گشتیی کاروباری هەردوو حەرمی مەکە و مەدینە بریاریدا هەردوو بەڕێوەبەری کاروباری وتاربێژەکان و بانگەدەرانی ئەو مزگەوتە لە کارەکانیان دوور بخاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی سعودیە ( 12ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، "ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو نوێژی بەکۆمەڵی بەیانی لەمەزگەوتی پێغەمبەر بۆ ماوەی 50 خولەک دواکەوتووە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی وتارخوێن و پێش نوێژەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو ڕووداوە بەرووداوێکی دەگمەن دادەنرێت لەمێژووی هەردوو حەرەمی مەکە و مەدینە، بۆیە عەبەدولرەحمان سودەیسی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری هەردوو حەرەمەکە بریاریداوە وەک سزایەک هەردوو بەرێوەبەری کاروباری وتارخوێنان و پێش نوێژانی و بانگدەرەکانی مزگەوتی پێغەمەبەر لەشاری مەدینە لە کارەکانیان دووربخاتەوە".
بەگوێرەی ئاژانسە سعودییەکە، "هۆکاری دواکەوتنی ئەنجامدانی نوێژی بەیانی بەهۆی تێکچوونی خشتەی پێش نوێژەکانەوە بووە، بۆیە سودەیسی فەرمانی کردووە بۆ لەمەودوا دەبێت لەهەموو نوێژێکی بەکۆمەڵدا دوو وتارخوێن و پێشنوێژ لەخشتەکەدا هەبن هاوشان لەگەڵ سێ بانگدەر، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هاوشێوەی ئەو ڕووداوە دووبارە نەبێتەوە".