ناس كورد-
وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی دا لەوەی موچەی مانگەكانی داهاتوو دواناكەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی فەرمیی عێراقییە لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە (12ی حوزەیرانی 2021) وتی، هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی موچەی مانگەکانی داهاتوودا نییە و "وەزارەت پابەندە بە دابەشکردنی بەبێ هیچ دواکەوتنێک."
وتیشی، "ئەوە لە هەندێک ڕاگەیاندنەوە لەزاری عەلی عەلاوی، وەزیری داراییەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار کێشە بۆ موچە دروست دەکات دورە لە ڕاستییەوە."
ئەو سەرچاوە لە وەزارەتی دارایی عیراقەوە جەختی کردەوە کە بەردەوامن لە چاکسازییەکانیان بەپێی کاغەزی سپی و دەیانەوێت ڕۆتین نەهێڵن و ڕووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە.