کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس -کورد مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. . مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "هیوادارین یەکێتی نیشتیمانی بە زوترین کات، سیڤی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن تا کابینەی حکومەت لە وادەی خۆیدا پێکبهێنرێت و خەڵک لە چاوەڕوانیدا نەمێنێتەوە." . هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی پابەندی ڕێککەوتنی نێوانیانە بۆ پێکهێنانی حکومەت و وتی کابینەکە لەوادەی خۆیدا پێکدەهێنرێت. . بەپێی وتەکانی مەسرور بارزانی بێت هێشتا یەکێتی ،هیچ ناوێکی بۆ پۆستە وزارییەکان بەفەرمی ڕادەستی شاندەکەی پارتی نەکردووە. . هاوکات، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک، مەسرور بارزانی وتی، یەکێتی نەیوتووە ڕادەستکردنی ناوی وەزیرەکانیان پەیوەستە بە پۆستی پارێزگاری کەرکووکەوە. . لە کاتێکدا دوێنێ یەکشەممە 16ی حوزەیران، لەتیف شێخ مستەفا وتەبێژی یەکێتی وتی پێویستە دانانی پارێزگاری کەرکوک هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانی حکومەت چارەسەر بکریت. . هاوکات عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ڕایگەیاند ئەوان ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگاری کەرکوک هەیە و هەردولایان لەگەڵ چارەسەرکردنی ئەو بابەتەدان. . دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یەکێتی، مەسرور بارزانی سەردانی محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کرد و کاتژمێرسێی پاش نیوەڕۆ لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە. .