ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای زیقاری کرد و سێ پڕۆژەی کردەکە کە بریتین لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ناسریە، وێستگەیەکی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و هەروەها پردی کۆنکرێتی زیقاریش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى بە دەستى "ناس کورد" گەیشتووە، نوسینگەى ڕاگەیاندنى مستەفا کازمى ( 12ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاندووە، بەئامادەبوونى دایکى عومەر سەعدون یەکێک لەقوربانیی خۆپیشاندانەکانى شارەکە سەرۆک وەزیران نەخۆشخانەیەکى فێرکارى لەشارى ناسڕییە کردووەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، نەخۆشخانەکە یەکێک لەنەخۆشخانە مۆدێرنەکانى عێراق و چەند بەشێکى پسپۆڕى پزیشکى جیاجیا لەخۆدەگرێت و ئامێرى پزیشکى پێشکەوتووشى بۆ دابینکراوە بۆ ئەوەى بەباشترین شێوە خزمەتى نەخۆش بکات.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەئێستادا نەخۆشخانەکە 429 قەرەوێڵە لەخۆدەگرێت و لەئایندەشدا هەوڵدەدەن فراوانترى بکەن و نەخۆشخانەکەش لەلایەن تیمى پزیشکى هەمان پارێزگاوە بەڕێوەدەبرێت و دەرفەتى کاریش بۆ دەرچووانى پزیشکى شارەکە دەڕخسێنێت.
هاوکات وێستگەیەکی غازی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا کردەوە کە توانای بەرهەمهێنانی 500 مێگاوات کارەبا هەیە، لە قۆناغی دووەمدا 250 مێگاواتی بۆ زیاد دەکرێت.