ناس كورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لەعێراق رەتیکردەوە 135 کاندیدى سەر بە وەزارەتى بەرگرى دورخرابێتنەوە و دەڵێت تەنها پێنج کاندیدى سەربازى دورخراونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمسیۆن لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەنجومەنى کۆمسیاران لەکۆبوونەوەیەکى نائاساییدا رۆژى هەینى بڕیاریداوە بە دورخستنەوەى پێنج کاندید بەهۆى ئەوەى هێشتا لەدام و دەزگاکانى وەزارەتى بەرگریدان.
داواشى لە میدیاکان کردووە زانیارى دروست بڵاوبکەنەوە و ئەو نوسراوانە بڵاونەکەنەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە بەبێ پشتڕاستکردنەوەیان.
پێنج کاندیدە دورخراوەکە پێکهاتوون لە:
أحمد جواد كاظم محمد المعموري
حافظ حسن علي عيدان الدليمي
عبدالإله رشيد عواد خليفة الجنابي
محمد صالح خلف حسين الجبوري
مروان ماجد زغير عطب العبودي