گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قەرەبووى راستەوخۆ’’..داوایەک لە مافى مرۆڤى عێراقەوە لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار

2021.06.11 - 18:26
App store icon Play store icon Play store icon
’’قەرەبووى راستەوخۆ’’..داوایەک لە مافى مرۆڤى عێراقەوە لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق داوا لە حکومەت دەکات قەرەبووى ئەو چینانە بکاتەوە کە بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارەوە زیانیان پێگەیشتووە، کە بووەتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى کاڵا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ غراوى ئەندامى کۆمسیۆنەکە ئەمڕۆ هەینى لەبەیاننامەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار لەلایەن حکومەتەوە زیانى زۆرى بەو کەسانە گەیاندووە کە داهاتیان سنوردارە، بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى کاڵا و شتەمەکەوە.

 

وتیشى بەهۆى بەردەوامى بەرزبوونەوەى نرخ و نەتوانینى هاوڵاتییان بۆ دابینکردنى پێداویستییەکانیان داوا لە حکومەت دەکەن بەشێوەى راستەوخۆ و لە بودجەى فریاگوزاریی قەرەبووى هاوڵاتییان بکاتەوە.

 

بانکى ناوەندى عێراق لە 20ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، بڕیاریدا نرخی هەر دۆلارێک بەهەزار و 450 دینار جێگیربکات، لە کاتێکدا پێش ئەو بڕیارە بەرانبەر بەهەزارو 220 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.