گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بکوژی منداڵەکەى دیالە: لە 15 خولەکدا سەرم بڕی و ڕۆشتم خۆمشۆرد و خەوتم

2019.06.17 - 12:55
App store icon Play store icon Play store icon
بکوژی منداڵەکەى دیالە: لە 15 خولەکدا سەرم بڕی و ڕۆشتم خۆمشۆرد و خەوتم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرچاوەیەک لە خێزانی ئەو کچە پێنج ساڵەى کە لە پارێزگای دیالە سەربڕا زانیاری نوێ لەبارەى دانپێدانانی یەکێک لە تۆمەتبارەکان بۆ ناس کورد ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی بە تاوانەکەیدا ناوە." ئەو سەرچاوەیە بە ناس کوردی وت، یەکێک لە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکانی تاوانی سەربڕینی زەهرا کە دانیشتووی قەزای خاڵسە لە باکوری شاری بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە "زەهرای تەمەن پێنج ساڵانی بردووەتە پشتی ماڵەکەیان و بە چەقۆ سەریبڕیوە و تەنها 15 خولەکی پێچووە، دواتر گەڕاوەتەوە و خۆی شۆردووە و خەوتووە." . وتیشى، "تۆمەتبارەکە وتوویەتی کە ویستوویەتی ئازاری باپیری ئەو منداڵە بدات بە شێوەیەکى ڕاستەوخۆ چونکە پێشتر ناکۆکییان هەبووە و هەردوولا سکاڵایان لەسەر یەکتر هەبووە." ئاماژەى بەوەشکرد، "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەبارەى تاوانەکەوە." پێش دوو ڕۆژ تەرمی زەهرای پێنج ساڵان بە سەربڕاوی لە پشتی ماڵەکەى خۆی لە قەزای خاڵس لە پارێزگای دیالە دۆزرایەوە کە بە گەڵای دارخورما داپۆشرابوو و دواتر تاوانەکە بووە باسوخواسی خەڵک لە تەواوی پارێزگاکانى عێراق.