ناس کورد-
وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم رایگەیاند، ئەو شوێنەى وێنەکەى بڵاوکراوەتەوە کە گوایە شوێنى کارگەکانى بەرهەمهێنانى ئاردە هیچ پەیوەندى بە ئەوانەوە نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی وێنەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە ژمارەیەک سەگ لەسەر بڕێکى زۆر گەنم دەردەکەون کە گوایە ئەو گەنمەیە کە بۆ دروستکردنى ئارد لەهەرێم بەکاردەهێنرێت، بەڵام وەزارەتى بازرگانى دەڵێت ئەو وێنەیە ناڕاستە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ هەینى لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "ئەو شوێنە دورو نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازیەوە نییە".
داواش لەسەرجەم میدیاکان دەکات بۆ دڵنیابون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەلگرتنی گەنم سەردانی شوێنەکان بکەن و نیشانی خەڵکی کوردستان بدەن لەراستی و دروستی بابەتەکە دورکەوتنەوە لەھەوالی ناراست.