ناس کورد-
زانایانى هیندى ترسى ئەوەیان هەیە کە منداڵان مەترسى زیاتریان لەسەرە لە شەپۆلى دووەمى کۆرۆنا لەو وڵاتەدا و جەخت لەوەدەکەنەوە کە ڤایرۆسە گۆڕاوە دەبێتە هۆى لاوازبونى سیستمى بەرگرى و دروستکردنى زیانى زیاتر، وەک توشبوون بە کەڕووى ڕەش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دکتۆر جیسال شیس، ڕاوێژکار لە پزیشکى منداڵاندا لە نەخۆشخانەى فۆرتێس لە مۆمباى دەڵێت، منداڵان کەمتر مەترسى توشبوون بە کەڕووى ڕەشیان هەیە لەچاو پێگەیشتووەکاندا، زیاتر ئەو منداڵانە مەترسى توشبوونیان هەیە کە سیستمى خۆراکیان خراپە.
زیاتر بخوێنەوە: یەکەم توشبووى پەتاى کەڕووى رەش لە سلێمانى گیانى لەدەستدا
ئەو پزیشکە جەختی لەوەشکردووەتەوە، پێویستە هۆشدار بن بەرامبەر نیشانەکانى توشبوون بە کەڕووى ڕەش لە منداڵاندا تا کاریگەرى مەترسیدار ڕوونەدات و لەسەر دایک و باوکان پێویستە چاودێرى نیشانەکانى ئەو نەخۆشییە بکەن.
سەبارەت بە نیشانەکانى نەخۆشییە ڕوونیکردووەتەوە، بریتین لە سەرئێشتە و هەوکردنى لایەکى دەموچاو و دەرکەوتنى پەڵەى ڕەش لە دەورەبەرى لوت و لاوازبوونى بینین و ئازار لە سنگ و کۆکە و تەنگەنەفەسى.
زیاتر بخوێنەوە: كێن ئهو كهسانهی مهترسی تووشبوونیان بە ’’کەڕووی ڕەش’’ ههیه؟
شارەزایان ئامۆژگارى ئەوە دەکەن بۆ خۆپاراستن لە توشبوونى منداڵان بە کەڕووى ڕەش پێویستە بەردەوام دەستیان بشۆن و دەست بۆ دەموچاویان نەبەن ئەگەر دەستیان پاکژ نەبێت، شیس جەخت لەوەشدەکاتەوە، کلیلى ڕزگارکردنى مناڵانى توشبوو لەو نەخۆشییە زوو دیاریکردنى و وەرگرتنى چارەسەرە.