گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چۆن

ژنێک دوای 46 ساڵ لەڕێگەی فەیسبوکەوە ئەنگوستیلەکەى دۆزییەوە

2021.06.11 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک دوای 46 ساڵ لەڕێگەی فەیسبوکەوە ئەنگوستیلەکەى دۆزییەوە

ناس کورد-

ژنێکی ئەمریکی بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و دوای 46 ساڵ لە ونکردنی، ئەنگوستیلەکەى دۆزییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵی 1975 ماری بیردسلی کە ژنێکی خەڵکی ویلایەتی میشیگانە ئەنگوستیلەکەى لێ ونبوو، ئەو کاتە خوێندکاری ئامادەیی بوو، زۆر گەڕا بەدوایدا بەڵام هەوڵەکانی بێهودە بوون، ئەو هەرگیز بڕوای نەکرد جارێکی تر بیدۆزێتەوە تا ئەو کاتەی لە فەیسبوکەکەیەوە نامەیەکی بۆ هات.

 

ماری لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنێکی ئەمریکیی ناوخۆیی دەڵێت، کەسێک بە ناوی کریس نورد لە فەیسبوک نامەیەکی بۆ ناردووە و نوسیویەتی، "شتێکم لایە هی تۆیە".

 

ماری دەشڵێت شۆک بووە کاتێک زانیویەتی ئەوەى کریس باسی دەکات ئەنگوستیلە ونبووەکەیەتی.

 

ماری دەڵێت کاتێک تەماشای پرۆفایلی ئەو کەسەی کردووە بینیویەتی وێنەی ئەنگوستیلەکەى بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "تکایە ئەمە شەیر بکەن."

 

هەندێک لەوانەی پۆستەکەی کریسیان بینیوە و پێشتر لەو ئامادەییە خوێندوویانە لە کۆمێنتدا بۆیان نوسیوە کە ئەوە ئەنگوستیلەی مارییە، بە تایبەت کە پیتی یەکەمی ناوی سیانی لەسەر بووە.

 

کریس دەڵێت کە خوشکەکەى پێش 20 ساڵ سندوقێکی لەناو زبڵداندا دۆزیوەتەوە و تائێستا پاراستوویەتی، ئیتر لەمدواییەدا هەوڵی داوە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەوازی بۆ بکات تاوەکو ئەنگوستیلەکەى بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەى.