ناس کورد-
ئەنجومەنى پیرانی ئەمەریکا دەنگیدا بە دانانى "زاهید قوڕەیشى" بەشێوەیەکى هەمیشەیى، وەک یەکەم دادوەرى مسوڵمان لە مێژووى ئەو وڵاتەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکانى هەواڵى ئەمەریکا (10ى حوزەیرانى 2021) بڵاویانکردووەتەوە، ئەنجومەنى پیران بە دەنگى 81 ئەندام بەرامبەر 16 دەنگى ناڕازى، بڕیاریدا "زاهید قوڕەیشى" وەک دادوەرى هەمیشەیى دابمەزرێنێت.
ئەوەش هاتووە، قوڕەیشى تەمەنى 46 ساڵە و مسوڵمانە، ئەوەش یەکەم دادوەرى مسوڵمانە لە مێژووى ئەمەریکادا و پۆستەکەى لە ولایەتى نیوجێرسى وەرگرتووە.
پێشتریش لاى خۆیەوە جۆ بایدن، سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا جەختی لەوەکردبووەوە، دامەزراندن لە وڵاتەکەیدا هەمەڕەنگییەکى ڕەگەزەکان و شارەزایى و بیروبۆچونى تێدایە، هێزى ئەمریکاش لەوەوە سەرچاوەى گرتووە.