گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وەزیرى ناوخۆ هەراسانە’’

مەکتەبی سیاسی یەکێتى ڕەخنەى توند لە وەزیرى پێشمەرگە دەگرێت

2021.06.10 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
مەکتەبی سیاسی یەکێتى ڕەخنەى توند لە وەزیرى پێشمەرگە دەگرێت

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند، نەدەبوو وەزارەتى پێشمەرگە پەلەبکات و "شەهیدکردنى" پێشمەرگە بخاتە ئەستۆى پەکەکە لەکاتێکدا هێشتا رووداوەکە ناڕوونە، دەشڵێت وەزیرى ناوخۆ هەراسان بووە لەکاتێکدا لەو دۆخەدا قسەى فەرماندە سەربازییەکان دەخوات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدى ئەحمەد پیرە لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى حزبەکەى وتى "وەزیرى پێشمەرگە وەزیرى هەموو پێشمەرگەیەکە پێویستە لەسەر شەهیدبونى پێشمەرگە بێتەدەنگ، بەڵام ناکرێت بەیاننامە دەربکرێت بەنیەتى خۆشکردنى ئاگرەکە".

 

وتیشى "من بەدورى دەبینم ئەم بەیانە وەزیر دەریکردبێت و پێویست نەبوو، بەڵکو دەتوانرا بەوردى لەرووداوەکە بکۆڵرێتەوە لەبارەى ئەوەى پێشمەرگەکان چۆن شەهیدبوون چونکە ئەگەر گوێ لەکەسوکارى شەهیدەکان و بریندارەکان رابگریت دەردەکەوێت تا ئێستا رووداوەکە ناڕوونە".

 

سەعدى پیرە دەڵێت "دەبوو وەزارەتى پێشمەرگە ئەوەندە پەلەنەکات، وەزیرى ناوخۆ هەراسان بووە بەهۆى لەگرێژە دەرچوونى دۆخى ئەمنى، بەڵام لەو دۆخەدا کەسایەتییە ئەمنییەکان قسەیان ناخوات و فەرماندە سەربازییەکان قسەیان سوار دەبێت".

 

دەشڵێت، هیچ کەسێک نابێت حەسودى بە دۆخى ئێستاى پارتى ببات، دەمێکە تا نزیکى سۆران و بەعشیقە ئاسیاسێل و کۆڕەک کارناکەن، تەنها تورک سێڵ کاردەکات، واتە تەنها شەقامە سەرەکییەکان رەنگە بەدەست حکومەتى هەرێمەوە بێت، بەشى زۆرى ناوچەکانى تر هێزى تورکیاى لێن.

 

سەعدى پیرە جەختدەکاتەوە، دۆخەکە گەیشتووەتە ڕادەیەک هەموو کەس هەست بە مەترسی و هەراسانى دەکات، کاتى ئەوەهاتووە پارتى و پەکەکە گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرى کێشەکان.

 

ماوەى چەند هەفتەیەکە گرژى و ئاڵۆزى لەسنورى بادینان لەنێوان پێشمەرگە و پەکەکە سەریهەڵداوە و وەزارەتى پێشمەرگە هێزەکانى پەکەکە بە کوژرانى شەش پێشمەرگە تۆمەتباردەکات و پەکەکەش رەتیدەکاتەوە و داواى لێکۆڵینەوەى سەربەخۆ دەکات.  

  

گرژیی و ئاڵۆزییەکان هاوکاتن لەگەڵ بەردەوامى هێرش و ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا بۆ سەر پەکەکە کە زیاتر لە ساڵێکە زیاتر چڕبووەتەوە.