گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڤیدیۆ؛ دانپێدانانى کەسێک کەبەناوى بەرپرسانى باڵاى هەرێمەوە پارەى لە خەڵک سەندووە

2021.06.10 - 18:48
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ دانپێدانانى کەسێک کەبەناوى بەرپرسانى باڵاى هەرێمەوە پارەى لە خەڵک سەندووە

ناس کورد-

 

پۆلیسى دهۆک دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند، کە بەناوى بەرپرسانى باڵاوە پارەى لەبەرپرسانى سنورى پارێزگاکە و خەڵکى سەندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەگرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو تۆمەتبارە دان بەوەدادەنێت کە بەناوى چەند بەرپرسێکى گەورەوە قسەى لەگەڵ خەڵک کردووەو داواى پارەى لەخەڵک کردووە.

 

وتیشى "من لەماڵەوە بووم و بەناوى ئەو بەرپرسانەوە قسەم دەکرد و دەموت ئۆتۆمبێلم پەکیکەوتووە و پێویستم بە یارمەتییە، لەکاتێکدا هیچ ئۆتۆمبێلێکم نەبوو".

"بەرپرسانى دهۆک و سیمێل کە قسەم لەگەڵیاندەکرد دەیانوت دێین بۆ یارمەتیدانت، منیش رەتدەکردەوە و دەموت تەنها پێویستم بە یارمەتییە کە وەک پارە وەرمدەگرت".

 

دەشڵێت بەبڕى جیاواز پارەى وەرگرتووە لەنێوان 300-400 دۆلار و دواتریش خۆى وندەکرد و تەلەفۆنەکەشى دادەخست، دواتر لەسیمێل دەستگیرکرا.