گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕانیە.. پێنج هاوڵاتی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بوونە قوربانی

2019.06.17 - 11:19
ڕانیە.. پێنج هاوڵاتی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بوونە قوربانی
ناس کورد سابیر - عەبدوڵلا لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە، پێنج کەس بوونە قوربانی. ناس کورد- سابیر عەبدوڵا خۆشناو حەسەن، وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چواری تریش بریندار بوون.   وتەبێژەکەی هاتوچۆی ڕاپەڕین وتیشی: "ڕووداوی یەکەم کاتژمێر 9:40 خولەکی شەوی ڕابردوو 16ی حوزەیرانی 2019، لە سەر ڕێگای حاجیاوا - سەروچاوەی سەر بە قەزای ڕانیە، لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد فۆکس ڕوویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە."   هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوی دووەم بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ناو شاری ڕانیە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندگرۆز و پیکابێکدا ڕوویداوە، کە بەهۆیەوە چوار کەس لە سەر نشینەکانی هەردوو ئۆتۆمبێڵەکان برینداربوون . [video width="320" height="576" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/06/video-1560755555.mp4"][/video]