ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی ئەو سێ گەنجەی ڕاگەیاند کە هەستابوون بە دزینی پارەی سندوقی مزگەوتێک و مزگەوتەکەیان پیس کردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپڕین (پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "هێزەكانمان سێ گەنجیان دەستگیركرد كە تۆمەتباربون بە دزیكردن لە قاصەی ( مزگەوتی شافعی ) ناحیەی چوارقوڕنە."
ئاماژەی بەوەشکردووە،"ئەو سێ گەنجە دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و قاصەی مزگەوتەكەیان شكاندووە و پارەی خێرخوازانیان دزیوە و هەستاون بە پیس کردن و شێواندنی میحرابی مزگەوت."
ئەوەش خراوەتەڕوو، " بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (444) لە (یاسای سزادانی عێراقی) ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە."