ناس کورد-
وەزارەتى پەروەردە چەند ڕێوشوێنێکى بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوە گشتیەکانى قۆناغى بنەڕەتى تا یانزەى ئامادەیى دیاری کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردەیى حکومەتى هەرێم (10ى حوزەیرانى 2021) لەگشتانێکێدا کە ئاراستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانى شارەکان و دەڤەرەکانى کردووە کاتى تاقیکردنەوەى پۆلى یەکەمى بنەڕەتى تاوەکو یانزەى ئامادەیى دیاری کردووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، پێویستە قوتابخانەکان پێناسى بەشدارى قوتابیان لەتاقیکردنەوەى نیشتیمانى بۆ پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى دەربهێنێت.
هاوکات بڕیارى ئەوە دراوە، ئەو قوتابیانەش کە سەلمێنراوە دووچارى ڤایرۆسى کۆرۆنابوون تاقیکردنەوەکانیان بۆ خولى دووەم دوادەخرێت.