گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگاری کەرکوک دەبێت کاندیدی یەکێتی و پارتی بێت

وتەبێژی پارتی: پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی دابنرایە لەسەر ئێمە ڕانەدوەستان

2019.06.17 - 10:59
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی پارتی: پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی دابنرایە لەسەر ئێمە ڕانەدوەستان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد وتەبێژی پارتی دیموکرات لە بارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە ڕایگەیاند دەبێت پارێزگارەکە کاندیدی یەکێتی و پارتی بێت و دەڵێت: ئەگەر بۆ یەکێتی دابنرایە لەسەر ئێمە ڕانەدوەستان. . ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیران، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەبێت کاندیدی هەردولامان بێت واتە ئەمە وای لێ نەیەت کە یەکێتی بڵێت ئەم کاندیدە دەبێت هی من بێت و من داینێم." . مەحمود محەمەد وتویەتی، "ئەگەر کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک هی یەکێتی بوایە و بۆی دابنرایە ئەوەندە لەسەر ئەوان ڕانەدەوستان بۆ ئەوەی کاندیدی خۆیان بکەن بە پارێزگاری کەرکوک." . دوێنێ یەکشەممە 16ی حوزەیران، لەتیف شێخ مستەفا، وتەبێژی یەکێتی  ڕایگەیاند بەپێی ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی، پێکهێنانی کابینەی نوێ پێوستە هاوتەریب لەگەڵ دانانی پارێزگاری کەرکوک بێت. . لەوباروە مەحمود محەمەد ڕایگەیاندووە، بابەتی یەکلایکردنەوە و ڕێککەوتن لەسەر پارێزگارێک دراوەتە دەست" سەرۆک بارزانی و کاک کۆسرەت ڕەسوڵ" ڕێککەوتنەکەش واکراوە لەگەڵ هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەم پڕۆسەیەش دەست پێدەکات. . وتەبێژەکەی پارتی لە بارەی دواکەوتنی ناوی وەزیرەکان ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر لایەنێک لە پێشکەشکردنی ناوی وەزیرەکانی دواکەوت، "باشترین ڕێگا ئەوەیە کە کابینە پێکبێت وە دواتریش کە پۆستە بەتاڵەکان مایەوە پڕبکرێتەوە." .