ناس کورد-
نوێنەرى پارتى یەکێتى دیموکرات (پەیەدە) رایگەیاند، سێ بەرپرسى پارتەکەیان لەشارى هەولێر دەستگیرکراوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نورى ئەسعەد، نوێنەرى پارتى یەکێتى دیموکرات (پەیەدە) لە هەرێمى کوردستان (10ى حوزەیرانى 2021) لە لێدوانێکى بە "ناس کورد"ى راگەیاند "سێ بەرپرسى پارتەکەمان لەناو فڕۆکەخانەى هەولێر لەلایەن هێزێکى نەناسراوەوە دەستگیر کراوون".
وتیشى "زانیاریمان نیە کەلەلایەن ئاسایشەوە یان پۆلیسەوە دەستگیرکراوون و نازانین بۆ کوێ براون".
بەرپرسەکەى پەیەدە لەبارەى ناسنامەى ئەندامە دەستگیرکراوەکانیانەوە وتى" ئەو سێ بەرپرسەى کە دەستگیرکراوون بریتین لە:جیهاد حەسەن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەهەرێم، مستەفا عوسمان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، مستەفا عەزیز، ئەندامی نوێنەرایەتی پەیەدە".