گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ى به‌رز ده‌بیسترێت

ڤیدیۆ.. داعش كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانى له‌باغۆز ده‌ته‌قێنێته‌وه‌

2019.03.10 - 13:40
ڤیدیۆ.. داعش كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانى له‌باغۆز ده‌ته‌قێنێته‌وه‌

 

 

ناس كورد-

 

چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش كۆگاكانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌ى له‌ گوندى باغۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌ته‌قێنێته‌وه‌.

 

ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعش له‌گوندى باغۆز، كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانى له‌ گونده‌كه‌ ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ و ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌رده‌وام و به‌رز له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بیسترێت.

 

له‌گرته‌یه‌كى ڤیدۆییدا كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت له‌ ناوه‌ندى گوندى باغۆز كه‌ كۆتا پێگه‌ى ڕێكخراوى داعشه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، دوكه‌ڵێكى زۆر به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌رده‌وامه‌.

 

هاوكات، شەڕڤانانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات، چوار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەیان رەوانەی باغۆز کردوە بۆ دورخستنەوەی ژن و منداڵە جێماوەکان لەناوچه‌كانى پێكدادان.

 

بەپێی راپۆرتێكى نەتەوە یەکگرتووەکان، تەنها لە ماوەی دەستپێکردنی دوایین شەڕی داعش لەناوچەی باغۆز، 62 هەزار هاوڵاتی ماڵ و ژیانى ئاسایى خۆیان به‌جێهێشتووه‌، و رەوانەی کامپی هۆڵ کراون، لە سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگەشدا نزیکەی پێنج هەزار و 200 کەسی دیکە رزگاركراون.

 

[youtube_video id="Kf14hzQ6ehU"]